سیستمی زانکۆلاین بۆ خوێندکاران کاراکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، سیستی زانکۆلاین لە ئەمڕۆوە سیستمی زانکۆلاین بۆ خوێندکاران کارا دەکات.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەدا، سیستمەکە ئەمڕۆ 30ی ئەیلولی 2021 لە ڕێگەی وێبسایتی (www.regayzanko.com)

دەکەوێتە کار، بۆ ماوەی 10ڕۆژ ، بۆ دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی.

دەرچوانی پلی 12ی ئامادەی دەتوانن لە ماوەیەدا، فۆڕمی وەرگرتن لە زانکۆو پەیمانگاکان پڕبکەنەوەو پێشکەشی بکەن، پێویستە دەرچوان بەبەکارهێنانی هەمان ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ(یوزەر نەیم لەگەڵ پاسۆرد) کە پێشتر لە لایەن خوێندنگاکەیانەوە پێیان دراوە فۆڕمی وەرگرتن پڕبکەنەوە.

ڕێژەی دەرچوانیش بە پێی ئەو ژمارەیەی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ڕەوانە کراوە بریتیە لە، 63هەزارو 325دەرچوو.

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بۆ زیاتربەرچاو ڕوونی خوێندکاران چەند زانیارییەکی بڵاو کردەوە سەبارەت بە سیستەمەکە،دەقی ڕوونکردنەوەکە بریتیە لە

بۆ به‌رچاوڕونی زیاترى ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌و ئاشنابونیان به‌سیستمه‌كانی وه‌رگرتن (زانكۆلاین، پارالێل، ئێواران) دەتوانن لەسەر وێبسایتى (www.regayzanko.com) ڕێبەرى وەرگرتن بە وردى بخوێننەوە وەک بنچینەیەک بۆ پڕکردنەوەى فۆرمەکانیان، هەروەهاش دەتوانن سەردانى مەڵبەندەکانى ڕاوێژکارى زانکۆکان بکەن بۆ وەرگرتنى ڕونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن به‌سیستمه‌ جیاوازه‌كان، کە ئه‌مه‌ش ده‌ره‌فه‌تێكی گرنگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دەرچوان به‌ر له‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن پێشكه‌ش بكه‌ن و ئاگاداری ورده‌كارییه‌كانی سیستمه‌كه‌ بن و هەوڵ بدەن خودى خۆیان فۆڕمەکان پڕبکەنەوە، و ڕو لەو سەنتەرانە نەکەن کە فەرمى نین و تەنها بۆ دەستکەوتنى بڕێک پارە فۆرم بۆ دەرچوان پڕ دەکەنەوە.
سەبارەت بە هەبوونى پەیج و ئەکاونت بەناوى زانکۆلاین و ناوەندى وەرگرتن، وەزارەتى خوێندنى باڵا ڕایدەگەیەنێت ستافى وەرگرتن هیچ جۆرە پەیج و ئەکاونتێکى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نیە بەناوەکانى زانکۆلاین و ناوەندى وەرگرتن یان هەر ناوێکى دیکە، بەڵکو تاکە مینبەرى گەیاندنى ڕێنماییەکانى ئێمە لەڕیگەى سایت و پەیجى فەرمى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستییە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا