پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەکاتی بەڕێوەچوونی مەراسیمی نەورۆز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێزە ئەمنییەکانی ئێران هێرشیان کردە سەر بەشداربووان و بەهۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی برینداربوون.
سەرچاوەکانی هەواڵی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایانگەیاند، دوێنی شەوی دووشەممە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شارەکانی مەهاباد، سەقز، مەریوان و دێولان، تەقەیان لە بەشداربووانی ڕێوڕەسمی نەورۆز کرد و 40 کەس لە گەنج، ژن و منداڵ برینداربوون.
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاماژەیان بەوەکرد، تەنها لەشاری مەهاباد نزیکەی 30 کەس برینداربوون، لەگەڵ ئەوەشدا هێزە ئەمنییەکان لەشاری سنە بە ماتۆڕ و ئۆتۆمبێل بڵاوەیان بەو کەسانە کردووە کە بەشداریان لەو مەراسیمەدا کردووە و ژمارەیەکیشیان دەستگیرکراون.
بەپێی زانیارییەکان، بەشداربووانی مەراسیمی نەورۆز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان یادی کوژراوانی ناڕەزایەتییەکان دەکەنەوە.
هاوکات، نەورۆزی ئەمساڵ، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناوی نەورۆزی ژینا ناونراوە و بەشێکی زۆری ئاهەنگەکانی نەورۆزیش بەناوی ژینا و کوژراوانی ناڕەزایەتییەکان دەستیپێکرد.