پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هێزە ئەمنییەکانی بەغدا بەهۆی خۆپیشاندانەوە یەکێک لە پردە گرنگەکانی شارەکەیان داخست کە ئەویش پردی تابقینە.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، “هێزە ئەمنییەکان پردی تابقینیان داخستووە کە دەڕوانێت بەسەر ناوچەی کەرادەدا”.
وتیشی، “پردەکە بەهۆی خۆپیشاندانی لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگییەوە داخراوە کە لەنزیک پردی موعەلەق لە ناوەڕاستی بەغدا کۆبوونەتەوە”.
لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەبەردەم پردی موعەلەق خۆپیشاندان دەکەن و داوا دەکەن پەلەبکرێت لە پێکهێنانی حکومەت، لە بەرامبەریشدا لایەنگرانی ڕەوتی سەدر خۆپیشاندان دەکەن و داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن دەکەن.