بەڕێوەبەری پێشووی ھاتووچۆی سلێمانی: ھەواڵی دەستگیرکردنم درۆیەکی ھەڵبەستراوە

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی بڵاوكردنەوەی هەواڵ و زانیاری ناڕاست لەسەری، سكاڵا لەسەر دوو دەزگای راگەیاندن تۆماردەكات.

عەمید فەرەیدوون عومەر لە فەیسبوكی خۆی بڵاویكردەوە، دەزگایەكی راگەیاندن هەواڵی ئەوەی بڵاوكردوەتەوە كە گوایە دوای 9 رۆژ لە دەستگیركردنی بە كەفالەتی 50 ملیۆن دینار ئازادكراوە و ئەوەش باسكراوە گوایە ئەو گەشتی وڵاتی ئەڵمانیای كردووە.

دەشڵێت، “هەروەها ئەوەشیان وتووە، بە فەرمانی داوەری ئیداری و بەتایبەت بە گەندەڵی لێكۆڵینەوەم لەگەڵكراوەو بە بڕیاری وەزیری ناوخۆ دوورخراومەتەوە”.

وتوشیەتی ، “سەرەپای هەواڵەكە ناڕاستەو بۆ لێدانە لە كەسایەتی من”.

عەمید فەرەیدون باسی لەوەكردووە، هەواڵنێری ئەو دەزگایە هەواڵەكەی لە یەكێك لە ئەندامانی لیژنەكەوە وەرگرتووە كە دڵنیایە ئەوەش ناڕاستە، چونكە هیچ ئەندامێكی لیژنەكە ناچێت زانیاری ناڕاست بڵاوبكاتەوە.

دەشڵێت، “لەكاتێكدا سەرەپای هەواڵەكە رەتدەكەمەوە هەروەها لە دادگای لێكۆڵینەوە سكاڵا لەسەر ئەو دەزگایە و ئێن ئاڕتیش تۆماردەكەم”.

لە كۆتایی رونكردنەوەكەی عەمید فەرەیدون عومەردا هاتووە، وەزارەتی ناوخۆ لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی لەسەر بەڕێوەبەرایەتییەكەی ئەوان پێكهێناوە بۆیە تاوەكو كاری لیژنەكە تەواو دەبێت، ئەو گوازراوەتەوە بۆ هاتوچۆی هەرێم.

دەشڵێت، “لەبەردەم دادگاو لێكۆڵینەوەی دادپەروەرانەدا مل كەچ و پابەندم لە گەندەڵیشەوە نەگلاوم”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا