پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەحکومەتی هەرێمی کوردستان بەدەنگی ئەمریکای راگەیاند، پلانی دروستکردنی بەنداو و دەریاچەی گەورەیان هەیە لەپارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم.
بێگەرد تاڵەبانی لەبارەی وشکەساڵییەوە ئاماژەی بەوەکرد، لەهەندێک ناوچە وشکەساڵی هەیە و لەهەندێک ناوچەی دیکە رێژەییە، وتیشی: بەشێک لەهەولێر و گەرمیان وشکەساڵی گرتوویەتییەوە، بەڵام سلێمانی و دهۆک باشترن.
بەپێی قسەی بێگەرد تاڵەبانی، ئێران له‌سه‌ر هه‌ردوو سه‌رچاوه‌ی ئاوی ده‌ربه‌ندیخان و دوکانیش به‌نداوی دروستکردووه، بۆ دوکان رۆژانه ئه‌و ئاوه‌ی دێته ناو به‌نداوی دوکانه‌وه رێژه‌یه‌ک ده‌کرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زێی سیروان که دێته ناو به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان رێژه‌که به‌ڕاده‌یه‌ک که‌مبۆته‌وه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما ئه‌و رێژه‌یه‌ش که هه‌یه رەنگە به‌هۆی به‌هه‌ڵم بوونه‌وه لەناوبچێت.
لەلایەکی دیکەوە لەبارەی بەرهەمهێنان و کوالیتی گەنمەوە بێگەرد تاڵەبانی وتی: بەرهەمی گەنم بەڕێژەی %50 زیاتر کەمیکردووە، جگە لەوەش کواڵتیەکەی لەجێگەی خواستی ئێمە نییە.
باسی لەوەشکرد، “له‌و پشکنینانه‌ی که ده‌کرێت ده‌رکه‌وتووه که گه‌نمی ئه‌مساڵ به به‌راورد به ساڵانی رابردوو، به‌حوکمی ئه‌وه‌ی به‌داخه‌وه نه‌خۆشی و سن و کیسه‌ڵه له‌گه‌نمه‌که‌ی داوه و به‌پێزیه‌که‌ی وه‌کو گه‌نمی ساڵانی رابردوو نییه”.