وەزارەتی كشتوكاڵ: پەیینی كیمیایی لەسەر ئاستی جیهان نرخەكەی بەرزبووەتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم دەڵێت، بەرزبوونەوەی نرخی پەیینی كیمیایی پەیوەست نییە بە هەرێمەوە و لەسەر ئاستی جیهان نرخەكەی بەرزبووەتەوە، لە ئێستاشدا توانای ئەوەمان نییە پاڵپشتی جووتیاران بكەین.

حسێن حەمە كەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: پەیینی كیمیایی لەسەر ئاستی جیهان و لە بۆرسەی جیهانیدا نرخەكەی بەرزبووەتەوە، بۆیە بەرزبوونەوەی نرخەكەی پەیوەندی بە هەرێمەوە نییە، چونكە لە دەرەوە هاوردە دەكرێت.

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ وتی: پێش قەیرانی دارایی و شەڕی داعش، پاڵپشتی كردنی جووتیاران یەكێك بوو لە كارەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ، لە پێدانی پەیینی كیمیایی كە بە نیوەی نرخ دەماندا بە جووتیاران، ئێستا توانای ئەوەمان نییە پاڵپشتی جووتیاران بكەین، هەركات دەرفەت رەخسا، پاڵپشتی جووتیاران دەكەین.

رۆژی سێ شەمە 2021/8/17 لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی راوێژكاری وەزارەتی كشتوكاڵ، بەسەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو جەختكرایەوە لە نوسراوێكی فەرمی ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كراوە بە ژمارە (5675) كە سەرنج و پێشنیار و داواكاری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و باسی هۆكارەكانی گرانبوونی نرخی پەین كراوە.

لە نوسراوەكەدا وەكو چارەسەرێكی خێرا پێشنیار كراوە بەتەرخان كردنی بودجەیەك لە ڕێگەی (اعاناتی زراعی )بۆ دابین كردن و دابەشكردنی پەین لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی كشتوكاڵی پارێزگاكان بەنرخی پاڵپشتی كراو بۆ جوتیاران، هەروەها داواكراوە كە ئاگاداری لایەنە پەیوەندی دارەكان بكرێت كە لە بەخشینی كۆمپانیاكان لە (رسومات و باجی گومرگی ) تایبەت بە هاوردەكردنی پەین، تاوەكو بەنرخێكی گونجاو بگاتە دەستی جوتیارانی هەرێمی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا