وەزارەتی كشتوكاڵ روونكردنەوە دەربارەی گرانبوونی پەینی كیمیاوی دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم هۆكارەكانی گرانبوونی نرخی پەینی كیمیاوی ئاشكراكرد و بۆ چارەسەركردنیشی بانگهێشتی كۆمپانیاكان دەكات.

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، گۆڕانكاریەكانی كەشوهەوا و هەڵكشانی نرخی گازی سروشتی و ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی دینار هۆكارن بۆ بەرزبونەوەی نرخی پەین.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەراورد بە ساڵی رابردو، نرخی یەك تۆن پەین 500 دۆلار زیادیكردووە و نرخەكەشی بەردەوام لە هەڵكشاندایە.

وەزارەتی كشتوكاڵ ڕاشیگەیاندووە، لە پێناو پاڵپشتی جوتیاران و دابەزاندنی نرخی پەینی كیمیاوی بانگهێشتی هەر كۆمپانیایەك دەكەن كە بتوانێت پەین هاوردەی ناو بازاڕەكانی هەرێم بكات و بە نرخێكی هەرزان و گونجاو بیداتەوە بە جوتیاران، بۆ ئەو مەبەستە لە وەزارەتی كشتوكاڵ مۆڵەتی فەرمی پێدەدەن و هەموو كارئاسانییەكی بۆ دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا