دووناوچەی هەرێم رووبەڕووی وشكەساڵی دەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لەناوچەكانی گەرمیان و خواروی پارێزگای هەولێر وشكەساڵی سەری هەڵداوەو بارودۆخی دەغڵ و دان لەوناوچەنە لەبەردەم مەترسی لەناوچوندان و بارینی بارنیش هیچ سودێك بەبەرهەمی كشتوكاڵی ئەو ناوچانە ناگەیەنێت.

حسێن حەمە كەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لێكەوتەكانی وشكەساڵی لەهەرێمی كوردستان سەرتاسەری نییە و لەناوچەیەكەوە بۆناوچەیەكی دیكە جیاوازەو نیشانەكانی وشكەساڵی بەهۆی كەمی بارانبارین لەناوچەكانی گەرمیان و خواری پارێزگای هەولێردەركەوتووە.

وتیشی:” ئەمساڵ بەبەراورد بەساڵانی رابردوو رێژەی باران بارین لە 50% كەمیكردووە ئەوەش كاریگەری گەورەی لەسەر بەرهەمی جوتیارن و ئاوی ژێر زەوی دروستكردووە”.

باسی لەوەشكرد، لەرێگەی لیژنەیەكەوە زیان و لێكەوتەكانی وشكەساڵی دیاری دەكەن و ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی دەكەن تا كاری لەسەربكرێت.

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ هیوای خواست سەرهەڵدانی وشكەساڵی كاریگەرییەكانی ببێتە دەرفەتیك بۆئەوەی گرنگی بەئاوی ژێر زەوی و گلدانەوەی ئاو و بەرهەمە ناوخۆییەكان بدرێت و یاسایەكی تایبەت بەئاو لەپەرلەمان دەربچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا