بۆ یەکەمجار لەعەلوەی سلێمانی، پشکنینی زانستی بۆ بەرهەمه کشتوکاڵیەکان دەکرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شاندێكی باڵای وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، لەگەڵ ڕاوێژکارانی هۆڵەندی، سەردانی عەلوەی سلێمانیان کرد، سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵی لە سەندیكای عەلوەی سلێمانیش رایدەگەیەنێت، شاندەكەی هۆڵەندا رایانگەیاند ئەوان پێویستیان بەبەرهەمەكانی جوتیارانی هەرێمی كوردستان نییە.

حسێن حمە کریم وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، شاندەكە لەگەڵ ستافی کارگێڕی عەلوەی سلێمانی و نوێنەری یەکێتی جوتیاران و بەشێک لەبازرگانەکان کۆبونەوە و باسی گیروگرفت و کاری ڕۆژانەی عەلوەکەیان کرد و چەندین ڕاوبۆچون دەربارەی بەرهەمە کشتوکاڵیەکان لەنێوان شاندەکەو ستافی کارگێڕی عەلوەی سلێمان گەڵاڵەکراەوە.

وتیشی: ” بۆیەکەمین جارە لە عەلوەکانی هەرێمی کوردستان پشکنینی زانستی بۆ بەرهەمە کشتوکاڵیەکان دەکرێت بەر لەوەی ڕەوانەی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و دەرەوەی هەرێمی کوردستان بکرێت.

هاوكات، سەروەرعەلی، سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵی لە سەندیكای عەلوەی سلێمانی بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، شاندەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ڕاوێژکارانی هۆڵەندی گەڕانێکی مەیدانیان لە ناو عەلوەکە ئەنجامداو لەنزیکەوە ئاشنابوون بەبەرهەمە کشتوکاڵیەکانی ناوعەلوەکە.

وتیشی، بەشاندەكەی هۆڵندامان وتووە وەك چۆن ئەوان بەرهەمەكانیان هەناردەی عێراق دەكەن و لێرە ساغی دەكەوە بەڵكو كارێكیش بكرێت بەرهەمە ناوخۆییەكانی جوتیاران هەناردەی هۆلەندا بكرێت بەڵام ئەوان راستەوخۆ رایانگەیاند پێویستیان بەبەرهەمی هەرێمی كوردستان نییە.

رۆژی 25/7/2021 بەئامادەبوونی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و بریکار و ستافێکی باڵای وەزارەت و کۆنسولی گشتی و تیمێکی راوێژکاری ووڵاتی هۆلەندا یاداشتنامەی لێک تێگەیشتن لە نێوان هەردوو لادا واژۆکرا.

لێكتێگەیشتنەكەش بۆ مەبەستی پێشکەشکردنی ڕاوێژکاری و هاوکاری و هەماهەنگی ووڵاتی هۆڵەندایە لە بواری پەرەپێدانی پیشەسازی کشتوکاڵی و گرنکی دانی زیاتر بە دابینکردنی ئاسایشی خۆراک و ڕەخساندنی دەرفەتی کار و بازاڕسازی و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی وەبەرهێنەرانی پرۆژەکانی پیشەسازی کشتوکاڵی و ئاشنابوون بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی بەرهەمهێنان لە ڕێگەی تیمێکی راوێژکاری و هونەری بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا