عێراق رێگەنادات جوتیارانی هەرێم بەرهەمەكانیان بۆ پارێزگاكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق رەوانە بكەن

پۆڵەتیك پرێس

ژمارەیەکی بەرچاو لە جوتیاران و کاسبکاران لە عەلوەی سلێمانی بەهۆی ئەوەی رێگرییان لێدەكرێت لەلایەن بازگەی کەرکوکەوە تا بەرهەمەكانیان رەوانە بكەن بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی  عێراق گردبوونەوەو وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵیش رایدەگەیەنێت بۆچارەسەركردنی كێشەی بەرهەمی ناوخۆیی جوتیارانی هەرێم سەرۆك وەزیرانی هه‌رێم و عێراقیان ئاگاداكركردووەتەوە.

سەروەرعەلی، سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵی لە سەندیكای عەلوەی سلێمانی بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بەبێ هیچ بیانوویەك لەبازگەكانی كەركوك و خوارووی عێراق رێگری دەكرێت لەو بارهەڵگرانەی كەبەرهەمی ناوخۆیی هەرێمی كوردستان وەك خەیار، كوڵەكە، تەماتە، شوتی و سەرجەم بەرهەمەكانی دیكە دەگوازنەوە بۆ پارێزگانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق.

وتیشی،هەرچەندە تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەكانمان لەكێشەكە ئاگتداركردووەتەوە بەڵام  پێمان وایە هۆكاری رێگرییەكان سیاسیین و ئەوەش زیان بەبەرهەمی ناوخۆهەرێم دەگەیەنێت.

هاوكات، حسێن حەمە كەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئەو رێگرییانەی لەبازگەكانی سەربەعێراق دەكرێت لەوبارهەڵگرانەی كەبەرهەمی ناوخۆی هەرێمی كوردستان دەبەن بۆ پارێزگانی عێراق كارێكی باش نییە بۆیە  مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق و لایەنە پەیوەندیدرەكانیان ئاگاداركردووەتەوە بەڵام تائێستا وەڵامییان نەداونەتەوە بۆیە لەچەند رۆژی داهاتوودا وەڤدێك سەردانی بەغدا دەكات بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر رێگرییەكان بەردەوام بن لەو بارهەڵگرانەی كەبەرهەمی ناوخۆیی جوتیارانی هەرێم دەگوازنەوە بۆ پارێزگاكانی عێراق هەرێمی كوردستانیش هەڵویستی دەبێت و لەبازگەكان وەك ئەوان مامەڵەدەكات.

سەبارەت بەژمارەی ئەو بارهەڵگرانەی لەبازگەكان رێگەیان پێنەدراوە بەرهەمی ناوخۆیی هەرێم ببەن بۆ پارێزگاكانی دیكەی عێۆاق سەروەرعەلی، رایگەیاند، لە ئێوارەی دوێنەوە نزیکەی ١٣٠ بارهەڵگركە بەرهەمی ناوخۆیی جوتیارنی عەلوەی سلێمانیان باركردووە لەلایەن بازگەی کەرکوکەوە رێگرییان لێ کراوە و ٣٠٠ بارهەڵگریش  لە عەلوەی سلێمانی وەستاون و بەهۆی رێگری بازگەكانەوە بارەکانیان رەوانەی پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق نەکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا