وەزارەتی كشتوكاڵ قەدەغەی سەرهاوردەكردنی تەماتە و خەیار درێژ دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا، تا كاتێكی نادیار قەدەغەی سەر هاوردەكردنی بەرهەمەكانی (تەماتە و خەیار) لە خاڵە سنوورییەكان درێژ بكاتەوە.

لە نوسراوێكی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاودا، كە ئەمڕۆ چوارشەممە 318_2022 دەركراوە و بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ واژووی كردووە ئاماژە بەوەدراوە، پاڵپشت بە یاسای پاراستن و پێشخستنی بەروبوومی كشتوكاڵی و نوسراوی ئەنجوومەنی وەزیران و بەدواداچوون بۆ بازاڕ و عەلوەكان، بەمەبەستی پاراستنی بەروبوومی خۆماڵی جوتیاران، بڕیاردراوە بەوەی قەدەغەی هاوردەكردنی بەرهەمەكانی (تەماتە و خەیار) تا كاتێكی نادیار درێژ بكرێتەوە.

هاوكات وەزارەتی كشتوكاڵ بڕیاریداوە، باج لەسەر بەرهەمی خۆخی هاوردەكراو هەڵبگیرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا