هۆڵەندا نەخشەڕێگای پەرەپێدانی كەرتی تایبەت پێشكەش بە قوباد تاڵەبانی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كونسوڵخانەی هۆڵەندا لە هەرێم بە نوێنەرایەتی وڵاتەكەی رۆژی 31ی ئابی 2021 كارنامەی گەشەپێدانی كەرتی تایبەتی پێشكەش بە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كرد.

ناوەڕۆكی كارنامەكە كار لەسەر گەشەپێدانی كەرتی تایبەت و ئاسانكاریكردن بۆ بازرگانی دەكات لە ڕێگەی بەكارهێنانی ئینتەرنێت و خێراتركردنی تۆماركردنی كۆمپانیا بچوكەكان.

پرۆژەكە چۆنییەتی پاڵپشتیكردنی بەگەڕخستنی سەنتەری بەبازاركردنی خاوەنكارە بچووكەكان لەخۆ دەگرێت بۆ ئەوەی خاوەنكارەكان بێبەش نەبن لە دەستەبەری كۆمەڵایەتی و ئەو ئیمتیازاتەی لە كەرتی گشتیدا هەیە.

لە دیدارەكەیاندا لەگەڵ قوباد تاڵەبانی، نوێنەرایەتی هۆڵەندا، پشتیوانی تەواوی خۆیان بۆ ئەنجامدانی چاكسازی ڕیشەیی لە كەرتی تایبەت دووپات كردەوە و ئامادەییان دەربڕی بۆ پێشكەشكردنی هاوكاری لە بەگەڕخستنی پلانەكە لە هەرێمی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا