پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم بڕیاریدا بە دابەزاندنی نرخی بنەتۆ بۆ ( 530٫000) پێنج سەد و سی هەزار دینار بۆ هەر تەنێك.
لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاند: بۆ پەرەپێدانی سێكتەری كشتوكاڵ لە پێناو بەرژەوەندی و پاڵپشتی ڕاستەوخۆی جوتیاران و بە مەبەستی دابین كردنی بنەتۆی گەنم لە تەرزی بە بڕشتی خۆماڵی، بڕیاردرا بە دابەزاندنی نرخی بنەتۆ بۆ ( 530٫000) پێنج سەد و سی هەزار دینار بۆ هەر تەنێك، كە بە بەراوردی ئەم نرخە لە بازاڕەكانی جیهان و كوردستان لەسەرووی (1٫000٫000) یەك ملیۆن دینارە.
ئەوەشخراوەتە ڕوو، ئەم بڕیارە بە چاودێری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە چوارچێوەی پرۆژەی بە بازاڕكردنی گەنمی جوتیاران لەلایەن كۆمپانیای جێبەجێكاری قەیوان و خۆشناو جێبەجێ دەكرێت و جوتیاران دەتوانن لە ئێستادا بە نرخی دیاری كراوی سەرەوە هەرزانتر لە نرخی بازاڕەكان بنەتۆی گەنم بەردەست بكەن بە كوالێتی بەرز و بەبڕشت و تەرزی خۆماڵی، بەو ڕێژەیەی كە بەرهەم هێنراوە لە ساڵی پاردا.