شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق سەردانی هەرێم دەکات

پۆڵەتیک پرێس

شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵ لە حکومەتی فیدڕاڵی سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد بەمەبەستی ئاگاداربوون لە پڕۆژەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێم.

لەوبارەیەوە نوسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بێگەرد تاڵەبانی، بە ئامادەیی جێگرەکەی و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکان و بەڕێوەبەرانی پەیوەندیدار پێشوازیان لە شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی فیدڕاڵی کردووە.

هاوکات، هەردوولا کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و تیایدا، ئاڵوگۆڕی زانیاریان لەبارەی ئەگەری کاراکردنی پڕۆژەکان و پاڵپشتیکردنیان و دابینکردنی پێداویستییەکانی ئەو پڕۆژانە کرد.

هاوکات، باسیان لە کردنەوەی دەرگای بازاڕەکانی هەرێم و پارێزگا عێراقییەکان کرد بەڕووی یەکتریدا، جگە لەوەش، تاوتوێی پلانی سەردانی شاندەکەی حکومەتی فیدڕاڵیان کرد بۆ تەواوی پارێزگاکانی هەرێم.

ئەم سەردانەی شاندی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لەدوای سەردانەکەی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێم دێت کە بە ئامانجی پەرەپێدانی پەیوەندییە گشتییەکانی نێوان هەردوولا و هەماهەنگی بۆ چارەسەرکردنی کێشە کشتوکاڵییەکان بەڕێوەچوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا