بڕیاری لێخۆشبون بۆ دەرچوانی كشتوكاڵ و ڤێتێرنەری دەركرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە لێخۆشبونی رسوماتی پشتگیری بڕوانامە بۆ دەرچوانی كشتوكاڵ و ڤێتێرنەری.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم بڵاویكردۆتەوە، وەزیری خوێندنی باڵا وەڵامی نوسراوێكیانی داوەتەوە لەپێناو رەخساندنی هەلی كارو هەماهەنگی و پاڵپشتیكردنی پڕۆژەی نیشتمانی دامەزراندنی دەرچوانی بەشەكانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنەری لە چوارچێوەی پڕۆژی سەرپەرشتیارانی پڕۆژە كشتوكاڵیەكان لە كەرتی تایبەتی هەرێمی كوردستان، بە بڕیاردان بە لێخۆشبون لە وەرگرتنی (رسومات)ی پشتگیری بڕوانامەی دەرچون بۆ سەرجەم دەرچوانی بەشە كشتوكاڵیەكان و ڤێتێرنەری لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان كە دانەمەزراون .

راشیگەیاندوە، ئەو پاڵپشتی و دەستپێشخەریەی وەزارەتی خوێندنی باڵا بەرزدەنرخێنین بڕیارێكی دڵخشۆكەرە بۆ دەرچوەكانمان دەبێتە بنەمای خێرابونی پرۆسەكەو كەمكردنەوەی رۆتین و گەڕاندنەوەی تێچوی رسوماتی وەرگرتنی پشتگیری لەمیانی تۆماركردن و گەڕاندنەوەی فۆڕمەكان و دڵنیاییدانی زیاتر لە سەركەوتنی ئەم پڕۆژەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا