وەزارەتی كشتوكاڵ ژمارەیەك لە دەسەڵاتەكان بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان شۆڕ دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە  https://t.me/Politicpress

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاند، بەشێكی زۆری دەسەڵاتە هونەری و كارگێڕیەكان، دابەزێنرا بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی پارێزگاكان.

لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاودا هاتووە، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و خزمەت كردنی زیاتری جوتیاران و خاوەن كار و پرۆژەكان و كەمكردنەوەی رۆتین لە فەرمانگەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، بەشێكی زۆری دەسەڵاتە هونەری وكارگێڕیەكانی دابەزاند بۆ بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان.

وەك لە نوسراوی ژمارە( 5755) لە 2021/8/22 دا ئاماژەی پێكراوە بەشێك لە دەسەڵاتە كارگێڕییەكان بریتین لە پێدانی مۆڵەتی بەخێوكەر بۆ ساڵێك، پێدانی مۆڵەتی بێ‌ مووچە بۆ ساڵێك، هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی بێ‌ مووچە بەپێی خاڵی (2) لاری نەبوونی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا و بەكالیۆریۆس بەپێی پەیڕەوی ژمارە (11) ی ساڵی ( 2021) ی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، پێدانی دەسەڵاتی خەرجی دەرماڵەكان بەپێی یاسا و رێنماییەكان.

وەك لە بڕگەی دەسەڵاتە هونەرییەكانیشدا هاتووە، پێدانی دەسەڵاتی رێكخستنی گرێبەستی كشتوكاڵی، هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی كشتوكاڵی بەهۆی سەرپێچییەوە بێت یان جووتیارەكە خۆی داوای هەڵوەشاندنەوەی بكات، پێدانی دەسەڵاتی گواستنەوەی گرێبەست بۆ سەر یەكێك لە وەرەسەی خاوەن گرێبەستی كشتوكاڵی لە كاتی مرنیدا یان تەنازول كردنی خاوەنی گرێبەست بۆسەر یەكێك لە ئەندامانی خێزانەكەی، لەگەڵ پێدانی چەند دەسەڵاتێكی دیكە بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی كشتوكاڵ لە پارێزگاكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا