پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
تیمەکانی تلاعب و سەرپێجییەکانی سەر تۆڕەکانی کارەبا لە کارەبای سلێمانی هەڵمەتی لابردن و نەهێشتنی سەرپێچییەکانی سەر تۆڕەکانی کارەبایان لە ناوچەی پیشەسازیی یەک لە سلێمانی دەستیپێکرد و هەڵمەتەکەش بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە زاری ئەندازیار دیار عەبدولستار، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای سلێمانی – بەشی رۆژئاوا ئاشکرایکرد، “ئەمڕۆ هەینی (15ـی ئادار)، لیژنەکانی تلاعب و سەرپێجییەکانی سەر تۆڕەکانی کارەبا لە ناوچەی پیشەسازیی یەک لە سلێمانی هەڵمەتێکیان بۆ دۆزینەوەو لابردن و بڕینی سەرپێچییەکانی سەرتۆڕەکانی کارەبای ئەنجامدا و کارەبای ئەو دوکانانەیان بڕی کە بەنایاسایی و سەرپێچی کارەبایان راکێشابوو”.
هەڵمەتەکە لە سلێمانی دەستیپێکردووە و بەردەوام دەبێت، دیار عەبدولستار وتیشی” ئەو کەسانەی کارەبایان بەنایاسایی راکێشا بێی روبەڕووی رێکاری یاساییان دەکەینەوە”.
بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/ رۆژئاوا ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە هەڵمەتی لیژنەکانی تەلاعب و سەرپێچی لەسنورەکەیان بەردەوام دەبێت و کارەبای تەواوی ئەو دووکانانە دەبڕن کە بەشێوەیەکی نایاسایی و سەرپێچیی یاسایی کارەبایان راکێشاوە.