پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆكی رووسیا دوای گەشتنی بە تاران لەگەڵ هەریەك لە عەلی خامنەیی رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران و ئیبراهیم رەئیسی سەرۆكی ئەو وڵاتە كۆبووەوە.
ڤلادیمیر پووتین، سەرۆكی رووسیا دوای نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و دوو قۆڵی لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆككۆماری ئێران و عەلی خامنەیی، رابەری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران كۆبووەوە. بڕیاریشە لەسەر شێوەی كۆبوونەوەكانی ئاستانا لەگەڵ رەئیسی و ئەردۆغان، سەرۆككۆمارەكانی ئێران و توركیا لە بارەی سووریا گفتوگۆ بكەن.
ئەوە جگە لەوەی كە كۆبوونەوەیەكی دووقۆڵی لە نێوان پووتین و ئەردۆغان لەسەر رەوشی سووریا و هەناردەی گەنم و دانەوێڵەی ئۆكرانیا دەكرێت.
ئەمە تەنیا دووەم جارە دووای هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆكرانیا پووتین سەردانی دەرەوەی وڵاتەكەی بكات.
هاوكات بڕیارە سەرۆكی رووسیا لە تاران كۆبوونەوەیەكی دووقۆڵی لەگەڵ ئەردۆغان ئەنجامبدات بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەسەر پڕۆسەی ئاشتیی سووریا و بەردەوامیدان بە هەناردەكردنی گەنم و دانەوێڵەی ئۆكرانیا بەنێو دەریای رەشدا بكەن.
گەشتەكەی پووتین بۆ ئێران چەند رۆژێكی كەم لە سەردانەكەی بایدن بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دێت.