نرخی دۆلار دابەزی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی ڕووی لە دابەزین کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە13ی کانونی یەکەم، نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە 156 هەزار و 650 دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی هەرێم مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەراورد بە دوێنێ کاتی کردنەوەی بازاڕ ئەمڕۆ بەهای دینار بەرزبووەتەوە، بانکی ناوەندی عێراقیش، ڕۆژانە بەمەبەستی بەرزکردنەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بڕێکی زۆر دۆلار دەخاتەبازاڕەوە،  لەماوەی ڕابردووشدا ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە سەرەتای ساڵی نوێدا نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزێت.

 

 

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا