ئەعرەجی: هەڵبژاردنی پێشوەختە لە حوزەیراندا ئەنجام نادرێت

پۆڵەتیک پرێس

بەها ئەعرەجی ئاشکرایکرد، لە کۆبوونەوەی ئەم دواییەی نێوان سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق گەیشتوون بە بڕیاری ئەنجام نەدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە حوزەیرانی داهاتوو.

لە تویتێکدا بەها ئەعرەجی، جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق رایگەیاند، ئەنجامی کۆبوونەوەکانی ئەم دواییانە ئەوەیە، هەڵبژاردنی پێشوەختە لە مانگی حوزەیراندا ئەنجام نادرێت و هەندێک لە فراکسیۆنەکان دەیانەوێت بۆ دەوروبەری مانگی ئەیلول دوابخرێت.

ئەعرەجی ئاماژەی بەوەدا، ئەو فراکسیۆنانە بەو هۆکارە دەیانەوێت لە دەوروبەری مانگی ئەیلول “موحەڕەم”دا ئەنجام بدرێت تا سود لەو مەراسیمە هەست بزوێنانە ببینن کە لەو مانگەدا بەڕێوەدەچن.

ئەوەشی خستەڕوو، لە هەموو حاڵەتێکدا بەم نزیکانە وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق رادەگەیەنرێت.

لەماوەی رابردوودا، مسته‌فا كازمی ڕۆژی 6ی حوزەیرانی ئەمساڵی دیاریكرد‌ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌، به‌ڵام به‌شێكی زۆر له ‌لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق ده‌یانه‌وێت هه‌ڵبژاردن له‌و واده‌یه‌دا ئه‌نجام نه‌درێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا