نرخی نەوت دادەبەزێت

پۆڵەتیک پرێس

ڕۆژی دووشەممە لەدوای ئەوەی بەهۆی زۆری حاڵەتەکانی توشبوون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا داواکارییەکانی هندستان بۆ نەوت کەمیکرد، نرخی نەوت دابەزی.

بەپێی ئاژانسەکانی تایبەت بە وزە و نەوت، ئەمڕۆ دووشەممە یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 66 دۆلار و 30 سەنت لەبازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 63 دۆلار و 12 سەنت لەبازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 68 دۆلاری تێپەڕاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا