جارێكی دیكە كازمی و شاندی هەرێم كۆبونەوە

پۆڵەتیك پرێس

جارێكی دیكە سەرۆك وەزیرانی عێراق و شاندی دانوستانكاری هەرێم لە بەغدا كۆبونەوەو پرسی هەماهەنگی نێوانی هەردولا لە بواری ئەمنی و پشكی هەرێمیان لە بودجەی گشتیدا تاوتوێكرد.

نوسینگەی رۆژنامەوانی مستەفا كازمی لە راگەیەنراوێكدا رایانگەیاند، كازمی و شاندی هەرێم باسیان لە هێرشە موشەكییەكانی سەر هەولێرو پرسی هەماهەنگی هەلێرو بەغدایان لە بواری ئەمنیدا تاوتوێكردووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، تەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكەی هەردولا بابەتی پشكی هەرێم بووە لە بودجەی گشتی عێراقدا، گفتوگۆكانیش بەو ئاڕاستەیە بوون كە دادپەروەری لە دابەشكردنی سەروەت و سامانی وڵاتدا هەبێت و بەپێی دەستور و بێ جیاوازی بێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ماوەی چەند مانگێكە شاندی هەرێم چەندینجار سەردانی بەغدایان كردووەو لەگەڵ تەواوی بەرپرسانی حزبی و حكومی كۆبونەوەتەوە، بەڵام تائێستا نەتوانراوە رێككەوتنی كۆتایی لە بارەی پشكی هەرێم لە بودجەدا یەكلایی بكرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا