پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبارەی کۆچی دوایی شاژنە ئێلیزابێسی دووەم، شاژنی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە.
لە پرسەنامەکەدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، “پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی حکومەتی شانشینی یەکگرتوو و گەلەکەی دەکەین بەهۆی کۆچی دوایی شاژنە ئێلیزابێسی دووەمەوە کە ئامادەیی هەبوو لە گرنگترین وێستگە مێژوویی و کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی بەریتانیا و هاوەڵانی”.
لەدوای ئەوەی دۆخی تەندروستیی بەتەواوەتی تێکچوو، ڕۆژی پێنجشەممە کۆشکی باکنگهام هەواڵی کۆچی دوایی شاژنە ئێلیزابێسی لە تەمەنی 96 ساڵیدا ڕاگەیاند.