خشتەی نوێی موچە راگەیەندرا

پۆڵەتیك پرێس

دابەشكردنی موچەی مانگی ئایار بەردەوامە، بڕیارە سبەینێش موچەی وەزارەتی پێشمەرگە بدرێت.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارای و ئابوری بە پۆڵەتیك پرێس دراوە، سبەینێ پێنج شەممە 26ی ئایاری 2021، موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیوا هاوبەشەکان دابەشدەکرێت.

لەزانیاریەكاندا هاتووە، بۆ رۆژی یەك شەممەی داهاتووش موچەی وەزارەتی دارایی و لیواکانی 80 و 70 دابەشدەکرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، بۆ مانگی ئایار تەنها موچەی وەزارەتی تەندروستی بە لێبڕینی 21% دابەشكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا