ئێران چەند ناوچەیەکی هەرێم بۆردومان دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئێران بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشی کردەسەر بارەگای دیموکرات لە کۆیە و بەگوێرەی زانیارییەکان زیانی گیانی نەبووە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بەردەستن، بەیانی ئەمڕۆ 28ی 9ی 2022 ئێران بە درۆن هێرشی کردووەتەسەر بارەگای دیموکرات لە کۆیە و بەهۆیەوە چەند ماڵ و بارەگایەک زیانیان بەرکەوتووە.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، ئێران لە پردێ هێرشی کردووەتەسەر بارەگایەکی حوسێن یەزدان پەنا و زڕگوێزیشی بۆردومان کردووە.

پێشتر سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداری دایە حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنێك لە هەرێمی كوردستان بە ناونیشانی (ئاگرباران و تۆپباران) دەستپێدەكات.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا