پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “حکومه‌تی فیدراڵی عێراق به‌رپرسه له‌وه‌ی خێرا، به کرده‌یی و جددیتر له‌سه‌ر ئه‌م دووژمنکارییانه بوه‌ستێت و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، رێ له دووباره‌بوونه‌وه‌یان بگرێت.”
نێچیرڤان بارزانی لەبارەی مووشەکبارانکردنی قەزای خەبات هاتەدەنگ و پەیامێکی بڵاوکردەوە، لە پەیامەکەدا وتی، “داوا له لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کانی حکومه‌تی فیدراڵیی عێراق ده‌که‌م ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌که بدۆزێته‌وه و به سزای یاسایی بگه‌یێنرێن”.
وتیشی، “سه‌رکۆنه‌کردنی ئه‌م هێرشانه به ته‌نیا به‌س نین، دووباره‌بوونه‌وه‌یان هه‌ڕه‌شه‌ی جددین و ئارامی و ئاسایش ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه”.
شەوی ڕابردوو کاتژمێر 8:30 سنووری پارێزگای هەولێر مووشەکبارانکرا و شەش مووشەکی یەک لەدوای یەک، ئاڕاستەی سنووری قەزای خەبات کران و دەزگای دژەتیرۆری هەرێمی کوردستانیش ڕایگەیاند، هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.