دادگای باڵا: دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار نادەستورییە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاری دا کە دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆکاندید کردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق نادەستوورییە.

ئەمڕۆ سێشەممە دادگای باڵای فیدڕاڵیی ئاماژەی بەوەکرد، “هیچ ماددەیەکی دەستووری یان یاسایی نییە، مافی ئەوە بداتە سەرۆکایەتی پەرلەمان کە جارێکی دیکە دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار بکاتەوە”.

لە درێژەدا ئاشکراشی کرد، “دەکرێت جارێکی دیکە دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار بکرێتەوە، بەڵام لەڕێی بڕیاری ئەندامانی پەرلەمانەوە، نەک دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان”.

ڕۆژی 8ی ئەم مانگە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار لە ڕۆژی چوارشەممەوە دەکرێتەوە کە دەکاتە ڕێکەوتی 9ی شوباتی 2022، هاوکات خۆکاندیدکردن بۆماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا