پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
یەفگینی پریگۆژین، فەرماندەی هێزەکانی ڤاگنەر وەڵامی پوتین دەداتەوە و دەڵێت، “ڕێگایەکی هەڵەت هەڵبژارد و ڕوسیا سەرۆکێکی نوێی دەبێت”.
لە بڵاوکراوەیەکدا پریگۆژین ئاماژەی بەوەکرد، بەمزووانە ڕوسیا سەرۆکێکی نوێی دەبێت. بەمشێوەیەش هیچ هیوایەکی بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ مۆسکۆ نەهێشتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، پوتین لە قسەکانیدا لەبارەی ناپاکی بیریچوو ئاماژە بە ناپاک و لادەرەکانی ناو سوپاکەی خۆی بکات.
ئەم قسانەی پریگۆژین دوای بڵاوبوونەوەی وتارەکەی ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا دێت کە تێیدا باسی لە کودەتای سەربازی گروپی ڤاگنەر کرد و بە ناپاک وەسفیکردن.