پەرلەمانی عێراق خوێندنەوە بۆ چەند پرۆژە یاسایەک دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە وخوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای هەڵوەشانەوەی بڕیاری ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕش دەكرێت.

بەپێی ئەو خشتەی كارەی بڵاوكراوەتەوە، كۆبوونەوەكە شەش بڕگە لەخۆدەگرێت.

لە بڕگەی یەكەمدا، دەنگدەدرێت لەسەر پڕۆژە یاسای رێگری و رووبەڕووبونەوەی بازرگانی بە مرۆڤ، بە تایبەت ژنان و منداڵان، دواتر خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای هەڵوەشانەوەی بڕیاری ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕش دەكرێت.

هەروەها خوێندنەوەی یەكەم، بۆ پێشنیازە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای پاسپۆرت و خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای خوێندنی باڵادەكرێت.

لە كۆتا بڕگەشدا، تاوتوێ و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای پاراستن لە توتن دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا