وەزارەتی دارایی هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی دراوی ساختە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم داوا لە هاووڵاتیان دەكات ئاگاداری بڵاوبوونەوەی دراوی ساختەبن.

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی دارایی؛ رایگەیاند: پێویستە هاوڵاتیان ئاگاداری بڵاوبونەوەی دراوی ساختە بن لەكاتی مامەڵەكردندا.

وەزارەتی دارایی راشیگەیاندووە، ماوەیەكە بڵاوبونەوەی دراوی ساختە لە بازارەكانی هەرێمی كوردستان زیادی كردووەو وەزارەتی دارایی و ئابوریش داوا لە هاوڵاتیان دەكات زیاتر چاو كراوە بن لە كاتی مامەڵەكردن بە جۆرەكانی دراو تا توشی زیان نەبن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەو چوارچێوەیەشدا بەڕێوبەرایەتی بانكی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی خولی هۆشیاری بۆ خەزنەداری بانكەكان كردۆتەوە تا زیاتر چاو كراوە بن لەكاتی مامەڵەكردن بەدراوەكان.

باس لەوەشدەكات، بڕیاریشە خولی هۆشیاری بۆ فەرمانگەكان و نوسینگەو كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو بكرێتەوە تا هەموان زیاتر بەئاگا بن لە بڵاوبونەوەی دراوی ساختەو مەترسیەكانی.

لەماوەی ڕابردوشدا لە لایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دەست بەسەر بڕێكی زۆر دراوی عێراقی ساختە لە جۆری 25 هەزاری و 50 هەزاری و دۆلاری ئەمریكی ساختە لەجۆری 50 دۆلاری و 100 دۆلاریدا گیراوەو ڕێكاری یاسایی پێویست لەوبارەیەوە ئەنجام دراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا