وەزارەتی تەندروستی زەنگی مەترسی لە سلێمانی لێدەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بریكاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم دەڵێت، ئەگەربێت و گرفتی كەمی دەرمان و چارەسەری پزیشكی لە شاری سلێمانی بەردەوام بێت، وای لێدێت پزیشك و كارمەندانی تەندروستی نەتوانن چارەسەری نەخۆش بكەن، باس لەوەش دەكات ئەم گرفتە رۆژ بە رۆژ مەترسیدارتر دەبێت.

دكتۆر رەهێڵ فەرەیدون، بریكاری وەزارەتی تەندروستی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لە كۆتایی ساڵی رابردوو بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئەوەی خستەڕوو، كە كەمی دەرمان گرفتێكە رۆژ بەڕۆژ گەورەتر دەبێت، بەهۆی ئەوەی كێشەی خەرجنەكردنی پارەیان هەیە.

بریكاری وەزارەتی تەندروستی وتی: ئەم بابەتە بۆیە لە نەخۆشخانەی شار زیاتر رەنگیداوەتەوە چونگە ئەو نەخۆشخانەیە گەورەترین نەخۆشخانەیە و خزمەتگوزارییەكی زۆری تێدایە.

وتیشی: بەشێوەیەكی گشتی ئەو گرفتە لە كەرتی تەندروستی هەرێمی كوردستاندا بوونی هەیە، بەڵام گرفتی سەرەكی ئەوەیە لە ئێستادا پارەی نەختینە لە بانكەكانی سلێمانیدا نییە، گرفتەكە پەیوەندی بە وەزارەتی تەندروستیەوە نییە، بەڵكو پەیوەندی بە وەزارەتی داراییەوە هەیە كە دەڵێت پارەی كاش نیە.

ئەوەشی خستەڕوو ئەگەر ئەم كێشەیە هەروا بەردەوام بێت وای لێدێت پزیشك و كارمەندانی نەخۆشخانەكان دەوام بكەن، بەڵام چارەسەر نابێت بیدەین بە نەخۆشەكان، یان چارەسەرێكی سەرەتایی دەمێنێتەوە لە نەخۆشخانەكاندا.

ئاماژەی بەوەشكرد، بە سوپاسەوە بۆ هەندێك كۆمپانیا و خەڵكی خێرخواز كە هەندێك دەرمان و چارەسەری دابینكراوە بەڵام ئەم كێشەیە رۆژ بە رۆژ گەورەتر و مەترسیدار تردەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا