ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی لەبارەی چەند سکاڵایەکی تایبەت بە هەرێم کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە، ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی عێراق، لەبارەی پێنج دۆسییە و سکاڵای تایبەت کۆببێتەوە، کە چوارریان تایبەتە بە هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ یەکشەممە24ی ئەیلول، بەپێی بەرنامەی دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی عێراق، لەبارەی پێنج دۆسییەوە کۆدەبێتەوە، کە دوو  سکاڵا تایبەتە بە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و لەلایەن زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەپەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعون، ئەندامی فراکسیۆنی رافیدەین، لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە، داواکراوە دادگای فیدراڵی ماددەکانی 11-15-9-22-36لە یاسای هەڵبژاردنی  پەرلەمانی کوردستان بەنادەستوری دابنێن، کە پەیوەندیان بە دانانی هەرێم بە یەک بازنەی هەڵبژاردن و کورسی کۆتاکانەوە هەیە.

لەدانیشتنەکەدا، دۆسیەی سێیەم کە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، یاسای ژمارە 42ی ساڵی 2004ی پەرلەمانی کوردستانە، کە سکاڵای لەبارەوە تۆمارکراوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی دەکرێت، هەروەها دۆسییەی چوارەم تایبەتە بە ماددەی دوو لە هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم، کە داواکراوە بەتەواوەتی هەڵبوەشێتەوە.

هاوکات، دۆسییەی پێنجەم و کۆتایی، کە پەیوەندی بە هەرێمەوە نییە و گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت، تایبەتە بە داوایەکی یاسایی سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆری عیراق کە لە دژی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران تۆماریکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا