پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، له‌هه‌ڵمه‌تێكی مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی زه‌ڕایه‌نی سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی شاره‌زووردا چوار تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران و ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پارچه چه‌كی بێ مۆڵه‌تدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە6ی ئادار، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە،” دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند حاڵه‌تێكی ته‌قه‌كردن له‌سنوری قه‌زای شاره‌زوور ڕوویدا، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچونه‌كانیان ده‌ستپێكرد”.
ئاماژەی بەوەکرد، له‌هه‌ڵمه‌تێكدا پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی زه‌ڕایه‌نه‌وه چوار تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت ده‌ستگیربكرێن، هه‌ر له‌هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پارچه چه‌كی جۆراوجۆری بێ مۆڵه‌تدا.
ڕوونیکردەوە، له‌ئێستادا تۆمه‌تباران به‌بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیراون و هاوڵاتیانیش دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌ڵمه‌تی هێزه‌كانی پۆلیس به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران و له‌یاسا ده‌رچووان.