ئەمینداری نوێ‌ بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دیاری دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە بەمنزیكانە ئەمینداری نوێ‌ بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دیاری بكرێت ئەو كەسەشی دەكرێتە ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە لە پشكی یەكێتییە و بەپێی  زانیارییەكان یەكێتی لەجێگەی جەبار یاوەر ئەمینداری ئێستای وەزارەتی پێشمەرگە  رێباز بێركۆتی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی پارێزگای هەولێر وەك ئەمینداری نوێی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئەو پۆستە كاندید دەكات.

سەرچاوەیەكی باڵای یەكێتی نیشتمانی كوردستان و ئاگادار لە  بڕیاری گۆڕانكاری لە پۆستی ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بڕیاری یەكلایی كەرەوە دراوە تا گۆڕانكاری لە پۆستی ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگەدا بكرێت و لەجێگەی جەبار یاوەر ئەمینداری ئێستای وەزارەتی پێشمەرگە  رێباز بێركۆتی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بؤ ئەمینداری نوێی وەزارەتی پێشمەرگە دەست نیشانكراوە.

وتیشی، هەموو رێكارەكان تەواو بووە و تەنها  دەرچوونی فەرمانی كارگێڕی بۆ دەست بەكاربوونی ئەمینداری نوێی وەزارەتی پێشمەرگە ماوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا