ناوەرۆكی كۆبونەوەی هێزەکانی 70 و 80 لە سەرۆکایەتی هەرێم

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە ئەمڕۆ هێزەکانی 70 و 80 لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان كۆببنەوە، بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگەش ئامانجی كۆبونەوەكە دەخاتەڕوو.

قارەمان شێخ کەمال، جێگری سەرۆک ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: “كۆبونەوەكەی ئەمڕۆ تایبەتە بە گفتوگۆكردن لەبارەی بەرنامەی چاكسازی وەزارەتی پێشمەرگە و رێخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگەیە”.

جێگری سەرۆک ئەرکان وتیشی “یاسای چاكسازی كە پەسەند كراوە چەند خاڵێكی تێدایە كە تایبەتە بەهێزەكانی پێشمەرگەو رێكخستنەوەی دۆسیەی هەموو هێزەكانی پێشمەرگە و هێزەكانی 70 و 80، چەندین لیژنەش پێكهێنراوەو كاریانكردووە و هەنگاوی باش نراوە، كۆبونەوەكەش لەو چوار چێوەیەدا بەڕێوە دەچێت”.

شەوی رابردوو مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق به‌به‌شداریی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كؤبونةوة و ضةند برِياريَكى طرنطى دةركرد.

ئەمە لەكاتێكدایە، بەپێی ئاماری وەزارەتی پێشمەرگە، لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، لە ساڵی 2018 تاوەکو 2020 داعش 970 هێرشی ئەنجامداوە، مانگی 1ی ئەمساڵیش، نزیکەی 14 هێرشی کردووە، 150 کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا