وەزارەتی پێشمەرگە چەند تانکەرێکی سەربازی دەنێرێتە هەولێر

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “ژمارەیەک تانکەری  سەربازیمان خستووەتە خزمەت ئەو گەڕەکانەی، کە رووبەڕووی کێشەی کەم ئاوی بوونەتەوە لە شاری هەولێر”.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمدا هاتووە، “بەپشتبەستن بە پرەنسیپە سەربازییەکان و وەک کاری هەمیشەیی و لەمێژینەی پێشمەرگە و هەر لە سەرەتای دروستبوونیەوە هەیبووە، هەمیشە لە کاتی جەنگ، کارەساتی مرۆیی، لافاو هاوکاری خەڵکی سڤیل بووە و دەبێت”.

لایخۆیەوە هۆشمەند رەشید، جێگری سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، “لەو روانگەیەوە دوێنێ وەک وەزارەتی پێشمەرگە ژمارەیەک تانکەری سەربازیمان خستووەتە خزمەتی ئەو گەڕەکانەی کە رووبەڕووی کێشەی کەم ئاوی بوونەتەوە لە شاری هەولێر.

جەختی لەوەش کردەوە، تا ئەوکاتەی ئەو گەڕەکانە پێویستییان پێمان دەبێت، بەردەوام دەبین لە هاوکاری کردنیان تا کێشەکەیان چارەسەر دەبێت، وتیشی: بەهیواین ئەو کێشەیە درێژە نەکێشێ و بەزووترین کات چارەسەر بێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ پێنجشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بۆ چارەسەركردنی كێشەی بێئاوی لە پارێزگاكەدا سێ‌ لیژنەیان پێكهێناوە و تا كێشەكان چارەسەردەبن لە رێگای تەنكەرەوە ئاو بەسەر گەڕەكەكانی هەولێردا دابەش دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا