لای ئەردۆغان، بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردی عیراقە

پۆڵەتیک پرێس

بەسەردانێکی لە ناکاو و ڕانەگەیەنراو دوای بینینی ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا لە بەغدا، ئەمڕۆ هەینی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە لە ڕاگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیادا بە سەرۆکی هەرێمی کوردی عیراق ناودێر کراوە، گەیشتە تورکیا.

بە پێی ڕاگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا؛ سەرۆك كۆماری توركیا لە ئەنقەرە پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی كردووە.

سەرۆكایەتی كۆماری توركیا لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردوەتەوە “ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە كۆشكی سەرۆكایەتی پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردی عیراق كرد”.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی گەیشتە ئەنقەرە و چاوی كەوت بەمەولود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا و نانی بەیانیان پێکەوە خواردووە.

چاوش ئۆغلۆ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵاتی تویتەر بڵاویکردوەتەوە؛ لەگەڵ نێچیرڤان بارزانیدا باسیان لە شەڕی هاوبەش کردووە لە دژی پەکەکە.

پێكهاتەی شاندەكەی نێچیرڤان بارزانی و كاتی سەردانەكەی بووەتە جێی ڕەخنە، ئەویش بەو پێیەی شاندەكەی تەنیا لە ئەندامانی پارتی پێكهاتووە و لە كاتێكیشدا سەردانەكەی ئەنجامداوە كە هێرش و پەلامارەكانی توركیا بۆ سەر هەرێمی كوردستان بەردەوامن كە بە هۆیەوە دەیان هاووڵاتی بوونەتە قوربانیی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا