پۆڵه‌تیك پرێس
له‌رێگه‌ى پرۆژه‌یه‌كه‌وه حكومه‌ت سه‌رقاڵى رێكخستنه‌وه و زیادكردنى موچه‌ى خانەنشینی ئاسایش و هێزەکانی ناوخۆیه، جێگیرى لیژنه‌ى ناوخۆش له په‌رله‌مانى كوردستان زانیارى ورد له‌باره‌ى ئه‌و پرۆژه‌یه‌وه ئاشكراده‌كات.
بالانبۆ محه‌مه‌د، جێگرى سه‌رۆكى لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان له په‌رله‌مانى كوردستان به پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، “له‌لایه‌ن وەزارەتی ناوخۆ و لیژنەی ناوخۆی پەرلەمان پرۆژه‌یه‌ك بۆ زیادکردنی موچەی خانەنشینی ئاسایش و هێزەکانی ناوخۆ ئاماده‌كراوه، چاوه‌ڕوانده‌كرێت به‌مزوانه بنێردرێته په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان و په‌سه‌ندكردن”.
وتیشى،”ئێستا پرۆژه‌كه له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه، ئامانجى پرۆژه‌كه‌ش بۆ زیادكردنى موچەی خانەنشینی ئاسایش و هێزەکانی ناوخۆیه له‌كاتى خانه‌نشینكردنیان، چونكه به‌هۆى زۆرى ده‌رماڵه‌وه موچه بنه‌ڕه‌تیه‌كه‌یان زۆر كه‌مده‌كرێته‌وه و به‌شى بژێوى ژیانیان ناكات”.
به‌وته‌ى جێگرى سه‌رۆكى لیژنەی ناوخۆ و بەگوێرە یاسا بەرکارەکان، هەمو ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایش و هێزەکانی ناوخۆ دوای 15 ساڵ خزمەت و دوای تێپەڕاندنی خزمەتی فەرمانبەری بە یەک لەسەر چواری موچەکانیان خانەنشین دەبن، به‌ڵام ئه‌وان وه‌ك لیژنه‌كه ده‌یانه‌وێت ئه‌و موچه‌ى پێى خانه‌نشینده‌كرێن كه‌متر نه‌بێت له‌موچه‌ى فه‌رمانبه‌رێكى ئاسایى.
له‌ئێستادا چه‌ند پێشنیازێك خراونه‌ته به‌رده‌ست حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی خانه‌نشینی هێزه‌كانی ناوخۆ، گرنگترینیان خانه‌نشینی له 15 ساڵ خزمه‌ت و 40 ساڵ ته‌مه‌ن به 60%ی كۆی موچه، سه‌روو 20 ساڵ خزمه‌تیش خانه‌نشین بوون به 80%ی كۆی موچه.