پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەشی پێشبینییەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکان ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێ و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە بە یەک پلە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ .
هاوکات، سبەی چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
هەر بەگوێرەی پێشبینییەکان، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیانە کە 18 پلەی سیلیزییە و نزمترین پلەی گەرماش لە سلێمانی و سۆرانە کە 11 پلەی سیلیزییە.