وتەبێژى هاوپەیمانیى نەسر ناوی کاندیدانی شوێنگرەوەی حەلبوسی ئاشکرادەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر دەڵێت، ناوی چوار كاندید دراونەتە هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، ئاماژە بەوەش دەكات ئەو هاوپەیمانیێتییە لەسەر دەنگدان بە كاندیدەكان دابەشبووە.

سەلام زوبەیدی، وتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر كە بەشێكە لە هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمڕۆ دووشەممە لەلێدوانێكی میدیاییدا رایگەیاند، شەش كاندید بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان هەبوون، ئێستا كەم بوونەتەوە بۆ چوارو ناوەكانیان دراوەتە هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی.

سەلام زوبەیدی ئاشكرایكرد؛ ئەو چوار پەرلەمانتارەی كاندیدن بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان بریتین لە سالم عیساوی، مەحموود مەشهەدانی، تەڵال زەوبەعی، شەعلان عەبدولجەبار.

سالم عیساوی و تەڵال زەوبەعی ئەندامی فراكسیۆنی عەزمی عێراقن، كە خەمیس خەنجەر سەرۆكایەتیی دەكات. شەعلان عەبدولجەبار ئەندامی فراكسیۆنی تەقەدوومە كە محەمەد حەلبوسی سەرۆكایەتی دەكات. مەحموود مەشهەدانیش ئەندامی فراكسیۆنی عەزمە كە موسەننا سامەرائی سەركردایەتی دەكات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا