ئەمڕۆ ئەنجامی زانكۆ لاین رادەگەیەنرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم ئاشكرایكرد، كاتژمێر 10ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە ئەنجامی زانكۆلاین ڕادەگەیەنن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا لە راگەیەنراوێكدا باس لەوەدەكات، ئەمڕۆ دووشەمە ڕێكەوتی (2021/10/25) لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، وردەكاری و داتای وەرگیراوان لە زانكۆ و پەیمانگە حكومییەكان لەهەرێمی كوردستان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2021-2022) ڕادەگەیەنن.

بەپێی راگەیەنراوەكە، ئەنجامەكان لە هۆڵی ڤیدیۆ كۆنفرانسی دیوانی وەزارەت لە هەولێر ئاشكرا دەكرێن.

رۆژی 30ی ئەیلولی ئەمساڵ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی ده‌رچوانی پۆلی 12 ئاماده‌یی له‌ زانكۆ و پەیمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان دەستیپێکرد و بۆ ماوەى 10رۆژ زانكۆلاینى خستەکار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا