سبەی گەشتی ئاسمانی نێوان سلێمانی و ئەستەنبوڵ دەست پێدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی سلێمانی رایگەیاند، سبەی گەشتێكی ئاسمانی لەنێوان سلێمانی و ئەستەنبوڵ ئەنجام دەدرێت.

تاهیر عەبدوڵا بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لەسەر داواكاری كۆمپانیایەك سبەی گەشتێك لە نێوان سلێمانی و ئەستەنبوڵ ئەنجام دەدرێت و ئەگەر گەشتیاری هەردولا زۆر بێت ئەوا گەشتەكان بەردەوام دەبن، بەڵام ئەگەر گەشتیار كەم بێت و هەروەها كاریگەری كۆرۆنا زیاتر بێت ئەوا گەشتەكان رادەگیرێنەوە.

وتیشی، “هیچ هۆكارێكی سیاسی لەپشت راگرتنی گەشتەكانەوە نییەو هیوادارین گەشتەكان بەردەوامیان هەبێت”.

سەرەتای مانگی ئازاری ئەمساڵ بەهۆی كاریگەری ڤایرۆسی كۆرۆناوە گەشتەكانی نێوان ئەو وڵاتە لەگەڵ هەرێمی كوردستان و عێراق راگیران.

سەرەتای ئەم مانگەش دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێراق، بڕیاریاندا گەشتە ئاسمانیەكانی نێوان هەردوو وڵات تا 1-10-2020 رابگیرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا