پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ژنە نوسەرێکی کورد بەبیانوی “بێڕێزیکردن بە خامنەیی” سزای زیاتر لە پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێنرێت.
موژگان کاوسی، نوسەر و چالاکوانی سیاسی کورد بەتۆمەتی هەوڵدان دژی کۆماری ئیسلامی ئێران و هاندان بۆ جەنگ و تێکدانی ئاسایشی ئێران سزای 65 مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.
موژگان نیشتەجێی پارێزگای مازندەرانە لە باکوری ئێران، هەرچەندە پێشتر مەترسی لەسێدارەدانی لەسەربوو، بەڵام ئەو سزایەی بەسەردا جێبەجێ نەکرا.
لە ئێستادا بەتۆمەتی بێڕێزیکردن بە عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران سزای 65 مانگ زیندانی بەسەر موژگان کاوسیدا سەپێنراوە.