پەرلەمانی عێراق دەنگدان لەسەر هێنانەکایەی پارێزگای هەڵەبجە دەخاتە بەرنامەی کارەوە

پۆڵەتیک پڕێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانی عێراق بەرنامەی کاری رۆژی شەممەی بڵاوکردەوە، کە یەکێک لە خاڵەکانی بەرنامەکە دەنگدانە لەسەر پرۆژەیاسای هێنانەکایەی پارێزگای هەڵەبجە.

رۆژی پێنجشەممە 28ی ئەیلولی 2023، پەرلەمانی عێراق بەرنامەی کاری دانیشتنی ژمارەی (16)ی رۆژی شەممە 30 ی ئەیلولی 2023ی بڵاوکردەوە کە یەکێک لە خاڵەکانی بەرنامەکە دەنگدانە لەسەر پرۆژەیاسای هێنانەکایەی پارێزگای هەڵەبجە.

بەرنامەی کاری دانیشتنی رۆژی شەممەی پەرلەمانی عێراق لە نۆ خاڵ پێکهاتووە و لە خاڵی سێیەمدا ئاماژەی بە دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای هێنانەکایەی پارێزگای هەڵەبجە کردووە، کە پێشتر چەند جارێک کراوەتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق و دواخراوە.

پرۆژەیاساى بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە چوار ماددە پێکهاتووە لە هۆکاری دەرکردنی یاساکەش نووسراوە، “بە هۆى بەرژەوەندیی گشتی و لە ئەنجامی فراوانبوونی ئاوەدانی و زیادبوونی دانیشتووانی شارى هەڵەبجە، هەروەها بەهۆى ئەو قوربانی و زیانە ماددی، مرۆیی و ژینگەییە گەورەى لە هێرشی کیمیایی رژێمی بەعس لە ساڵی 1988 بۆ سەر شارەکە کەوتووەتەوە، بە پێویست دەزانرێت شارەکە بکرێتە پارێزگا”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا