سەرۆكی ئۆكرانیا ستایشی بڕیارێكی لاتیڤیا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی ئۆكرانیا پشتیوانی لە بڕیارێكی وڵاتی لاتیڤا دەكات بۆ ناساندنی روسیا وەك دەوڵەتێك كە هاوكاری تیرۆر دەكات و هاوكات داوا لە وڵاتانی دیكەش دەكات هەمان هەنگاو بگرنەبەر،

ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا سوپاسی كۆماری چیك و وڵاتانی باڵتیكی كرد كە بابەتی ڤیزایان بۆ هاوڵاتیانی وڵاتانی هاوكاری تیرۆر هێناوەتە ئاستێكی فەرمی.

دیبلۆماتكارێكی روسیاش ئاشكرایكرد، وڵاتەكەی بە فەرمی ئەمریكای ئاگاداركردۆتەوە، ئەگەر كۆنگرێس، روسیا وەك دەوڵەتێكی هاوكاری تیرۆر بناسێنێت، پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی هەردوو وڵات دەگاتە خاڵێك گەڕانەوەی بۆ نیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا