ڤایرۆسی كۆرۆنا دەگاتە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم

پۆڵەتیك پرێس
وەزیرێكی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، بەمەش ڤایرۆسەكە خۆی گەیاندووەتە ناو ئەنجوومەنی وەزیرانەوە.

ئارام محەمەد مینا وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان رۆژی سێ‌ شەممە 1ی ئەیلوول تووشبوونی بەڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند، كە بەقسەی خۆی باری تەندروستی باشەو لەماڵەوە خۆی كەرەنترین كردووە.

تووشبوونی ئەو وەزیرەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكاتێكدایە، لەمانگی سێی رابردووەوەو دوای تۆماركردنی یەكەم حاڵەتی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەهەرێم، ئەنجوومەنی وەزیران سەرجەم كۆبوونەوەكانی بەرێگەی ئۆن لاین ئەنجامداوە.

بەقسەی سەرچاوەیەكی ئاگادار لەئەنجوومەنی وەزیران بۆ “پۆڵەتیك پرێس” كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی وەزیران تەنیا بەهۆی خۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرۆنا بەرێگەی ئۆن لایەن بەرێوەچوو.

هەر بەقسەی سەرچاوەكە، بڕیاربوو بەم نزیكانە كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم ئاسایی بكرێتەوە، بەڵام نەیشاردەوە، رەنگە بەهۆی تووشبوونی وەزیری خوێندنی باڵا ئەو بڕیارە بۆ ماوەیەكی تر دوابكەوێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا