شارەوانی سلێمانی هاوڵاتیان و شۆفێران لە بەکارهێنانی شەقامێک ئاگاداردەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە15ی تشرینی دووەم، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، هاوڵاتییان و شۆفێران لە بەکارهێنانی شەقامێک ئاگاداردەکاتەوە.

شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە،” سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێران دەکاتەوە کە بەشێکی شەقامی لای ترافیك لایتی نزیك سەیرانگای تاڤگە بەهۆی شکانی بۆری ئاوی سەرەکیی ماڵانەوە تووشی داچوون بووە، ئەوەش کەمێك ئاستەنگی بۆ هاتووچۆ دروستکردووە”.

ئاماژەی بەوەکرد، لە ئێستادا تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی سەرقاڵی چاککردنەوەی شەقامەکەن،  بۆیە داوا لە هاوڵاتییان و شۆفێران دەکەن بە وریاییەوە شەقامەکە بەکاربهێنن تا ئەو کاتەی کاری چاککردنەوەی شەقامەکە ئەنجامدەدرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا