قوباد تاڵەبانی بڕیارێك لەبەرژەوەندی خانەنشینان دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا، هەمواری یاسای خانەنشینی بەجۆرێك بێت كە كارمەندانی كەرتی تایبەتیش بەهەمان شێوەی كارمەندانی كەرتی گشتی خانەنشین بكرێن.

لەكۆبوونەوەكەی ئەمڕۆیدا 15ی حوزەیرانی 2022 كە لەگەڵ وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی و نووسینگەی ئابووری سەرۆك وەزیران بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران رایگەیاند: یاسای خانەنشینی دەبێت بە جۆرێك هەموار بكرێتەوە لەگەڵ پێویستییەكانی سەردەم و رەوتی گەشەكردنی كەرتی تایبەتدا بگونجێت.

وتیشی: هەمواری یاسای خانەنشینی دەبێت لەچوارچێوەی كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتدا بێت سەبارەت بە هاوتاكردنی ماف و ئیمتیازاتی كارمەندانی كەرتی تایبەت و كەرتی گشتی، ئەمەش لەلایەكەوە یارمەتیدەر دەبێت لە گەشەكردن و بەهێزبوونی كەرتی تایبەت و زیادكردنی هەلی كارو لەلایەكی دیكەشەوە هاندەر دەبێت بۆ هاووڵاتیان لەبری ئەوەی تەنها چاوەڕوانی دامەزراندن لەحكومەت بكەن، بە هەمان ئیمتیازاتی كەرتی گشتی دەتوانن لەكەرتی تایبەت دابمەزرێن.

جێگری سەرۆك وەزیران ئەوەشی خستەڕوو، دەبێت پڕۆژەی هەمواری یاساكە بە جۆرێك ئامادە بكرێت كە قابیلی جێبەجێكردن بێت و لەگەڵ بارودۆخی كۆمەڵایەتی و ئابوری هەرێمی كوردستان بگونجێت.

لەبەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا جێگری سەرۆك وەزیران ستایشی هەوڵەكانی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی كرد لەئامادەكردنی ڕەشنووسی هەمواری یاساكە، ئەوەشی بەئامادەبوان راگەیاند، پێویستە لەهەفتەی داهاتوودا كۆبوونەوەكان لەم بارەیەوە بەردەوام بن تاكو هەمواری یاساكە تەواو بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا