سێ رۆژ ماتەمینی سەرتاسەری لە عێرق بەهۆی کارەساتەکەی حەمدانییەوە راگەیەندرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، بەهۆی کارەساتەکەی قەزای حەمدانییە سێ رۆژ ماتەمینی سەرتاسەری لە عێراق رادەگەیەندرێت.

بە بڕیاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، سێ رۆژ ماتەمینی سەرتاسەری لە عێراق راگەیەندرا، وەک هاوخەمییەک بۆ کەسوکاری قوربانییەکانی کارەساتەکەی شەوی رابردووی قەزای حەمدانییە.

شەوی رابردوو، سێشەممە 26ی ئەیلوول، بەهۆی گڕگرتن و داڕمانی هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە ئاهەنگی بوک و زاوایەکی قەزای حەمدانییەی سەر بە پارێزگای مووسڵ، کارەستا کەوتەوە و لانیکەم 115 کەس گیانیان لەدەست دا و 200 کەسی دیکەش بریندار بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا