پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، کەش و هەوای ڕۆژانی جەژنی بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، بەپێی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان ڕۆژانی پێنجشەممە، هەینی و شەممە، ناوچەکەمان کەشێکی نیمچە ناسەقامگیری دەبێت، واتە لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری نمەبارانی کەم هەیە و بەگشتی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت.
ئاماژەی بەوەکرد، ڕۆژی پێنجشەممە 20ی نیسان، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، ئەگەری باران لەسەر ناوچە شاخاوییەکان سەنتەری شاری دهۆک و دەوروبەری لەگەڵ بەشێک لەناوچە جیاجیاکانی پارێزگای هەولێر هەیە و پلەکانی گەرما بەگشتی ڕوو لە نزمبوونەوەیەکی کەم دەکەن.
هاوکات، ڕۆژی هەینی21ی نیسان، بەگشتی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری کەمێک بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکان و بەشێک لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، هەروەها ڕۆژی شەممە22ی نیسان بەگشتی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ کەمێک نزمبوونەوەی پلەی گەرما.
جەختیکردەوە، بەهۆی ناجێگیری کەش و هەوای ناوچەکەمان ئەگەری گۆڕانکاری لە کەش و هەوادا هەیە.